سبەی لە هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، هیچ هۆكارێك بە پێویست نابینین تاوەكو سبەی بكرێتە پشوو و هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە سەر فەرمان و راسپاردەی پارێزگاری هەولێر، تیمەكانی سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەموو جۆرە ئامادەكارییەك و ڕێوشوێنێكی پێویستیان بۆ وەرزی بارانبارین و زستانی ئەمساڵ گرتووەتەبەر.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاكەمان دڵنیادەكەینەوە، هەموو ئامادەكارییەكی پێویستكراوە و تیمەكانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ رێگریكردن لە روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەبارەت بە پشووی سبەینێ وەك پارێزگای هەولێر، هیچ هۆكارێك بە پێویست نابینین تاوەكو سبەی بكرێت بە پشوو، هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی شارەزوور بڕیاریدا و سبەی پشووە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک لە ئێران روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت. لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share