وەزیری کاروباری كۆمەڵایەتی دەربارەی رەوشی سزادراوانی چاکسازیی ژنان و منداڵان لە سلێمانی دەدوێت

وەزیری کار و كاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم دەربارەی رەوشی سزادراوانی چاکسازیی ژنان و منداڵان لە سلێمانی دەدوێت.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە بەردەم چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، چاكسازییەكە لەو كەسەی ئەودیو دەرگاكەیەوە تا توێژەر و بەرپرسەكەی ژنن و هیچ پیاوێكی لێنییە.

وتیشی، “لێرە هیچ ژنێك ناتوانێت بچێتە دەرەوە و نابرێتە دەرەوە، تەنها لە دوو حاڵەتدا نەبێت، ئەگەر نەخۆش بێت، بنكەی تەندروستی یان پزیشكەكەی ئێمە راپۆرتی بۆ بنووسێت و بڵێت پێویستی بەوەیە ئیحاڵە بكرێت بۆ نەخۆشخانەیەكی سلێمانی، ئەوكاتە بە نوێنەرێكی بەشی ژنان، لەگەڵ مەفرەزەدا، بە رەزامەندیی بەڕێوەبەر دەبرێتە نەخۆشخانە و دەگەڕێندرێتەوە” ئەوەشی وت، “یان ئەگەر داوایەكی یاسایی لە دادگا یان بنكەی پۆلیس هەبێت، بە نووسراوی داواكاری گشتی و بە رەزامەندی بەڕێوەبەر لەگەڵ نوێنەری بەشی ژنان و مەفرەزەیەك دەبرێت و دەگەڕێندرێتەوە”.

كوێستان محەمەد ئەوەشی روونكردەوە، “هەر شتێك وترابێت لەپێش ئەم كابینەیە، هەر قسەیەكیان لەسەر كرابێت لێی بەرپرس نیین، بەرپرسین لەم چوار ساڵەی خۆمان”.

روونیشیكردەوە، “تەحەدا دەكەین هیچ ژنێك بۆ كاری بەدڕەوشتی برابێتە دەرەوە، هەر كەسێك بیسەلمێنێت، من لە بەردەم ئێوەدا دەست لەكاردەكێشمەوە”.

وەزیری كار باسی لەوەشكرد، ئەو قسەیەی كراوە و فڕێدراوەتە دەرەوە نیگەرانییەكی زۆری دروستكردووە. بەهۆیەوە كەوتوینەتە ژێر فشاری سزادراوان و كەسوكاریان و هەڕەشەمان لێدەكەن، یان پێچەوانەكەی بسەلمێنین، یان لێمان قبوڵ ناكەن.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە هەولێر كوژرا

بابەتی دواتر

منداڵدان و هێلكەدانی "نەخۆشێكی نێر" لە بەغداد بە نەشتەرگەری دەرهێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share