بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە پشووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەپێناو سەلامەتیی گیانی خوێندكاران بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە، سبەی یەكشەممە پشووە
لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشووە. هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پشووەكەی سبەینێ سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە.