تەندروستیی سلێمانی: لە جەژندا زیاتر لە 5000 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە رۆژی جەژندا 5077 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی سنووری سلێمانییان کردووە و دامەزراوە تەندروستییەکان بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لەنەخۆشخانەی شار 2.247 نەخۆش سەردانیان كردوە و 688 نەخۆش داخڵكراون و 301 نەشتەرگەری لەبەشی فریاكەوتن ئەنجامدراوە، 83 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 43 برینداری جۆراوجۆر و 315 شكاوی چارەسەركراون و 108 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجامدراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان 1.716 منداڵ لەبەشی راوێژكاری بینراون و 155 منداڵ داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هاوکات، لەرۆژانی جەژندا 180 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری 271 نەخۆش سەردانیان كردوە و 75 نەخۆش داخڵكراون و 58 منداڵ لەدایكبوون و 31 منداڵ كوڕ و 27 منداڵ كچ بوون.

لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی 67 نەخۆش داخڵ بوون و 15 نەشتەرگەری قەستەرە و 14 نەشتەرگەری دانانی باڵۆن كراوە و لە نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی 123 كەس سەردانیان كردووە و 4 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەریان بۆ كراوە و لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 19 نەخۆشی كتوپڕی خوێنبەربوونی گەدە و كۆڵۆن چارەسەركراون و 7 نەخۆش تەنی نامۆ لەگەدەیان دەرهێنراوە.

لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە (122) لەرۆژانی جەژندا 190 دەرچوون هەبووە و 40 حاڵەتی بەهاناوەچوونی رووداوی هاتوچۆ و بریندار و كەوتنەخوارەوە بووە، 150 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش بووە.

لەبانكی خوێن لە سلێمانی پشكنین بۆ 335 كەس كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی خوێن، خوێن لە 288 كەس وەرگیراوە و 182 بتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانە حكومیەكان و 48 بتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانە ئەهلیەكان ئامادەكراوە.

لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد 102 نەخۆش سەردانیان كردوە و شووشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دراوە.

لەنەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە 10 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 283 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی رۆنی زەیت و مۆمی تێکەڵکردبوو و بە زەیتی زەیتون فرۆشتبووی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەس دەستگیركران..‏ بە ناوی دروستكردنی كەیس لە ئەوروپا ڤیدیۆی نەشیاویان بە ژنان گرتووە

پۆلیسی‌ سلێمانی دەڵێت، ‌”به‌ تۆمه‌تی‌ قۆڵبڕین‌ و هه‌ڕه‌شه‌كردن” مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌…
Total
0
Share