بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە رانەگرن کە ئاوی باراناوی تێداکۆدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەموو ساڵێك هۆشياری ورێنمايی بڵاودەکەينەوە لەکاتی هاتنی شەپۆلی بارانبارين کەس ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە رانەگرێت کە گردبوونەوەی ئاو ياخود لافاو دەيگرێتەوە، بەڵام هاوڵاتيیان پابەندنابن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دووبارە داوادەکەين هاوڵاتییان لەو شوێنانە ئۆتۆمبێل رانەگرن کە مەترسیيە بۆ سەر ژيانی خۆيان و ئۆتۆمبێلەکانيان تا ئەم شەپۆلی بارانبارينە تەواو دەبێت.