گەرمیان.. شۆفێرێک خوشکەزایەکی خۆی دەشێلێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەست دەدات

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار – ئەرشیف

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكردووە، لە ناحییەی ڕزگاری شۆفێرێك “بە هەڵە” منداڵێكی دوو ساڵان كە خوشكەزای خۆیەتی دەشێلێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە منداڵەكە گیان لەدەستدەدات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، “بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان، لە ناحییەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیاسپۆرتاج بە هەڵە منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی (ئیناس محەمەد حسێن) دەشێلێت”.

پۆلیس ئەوەشی ئاشكراكردووە، “پاش گەیاندنی منداڵەكە بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، گیانی لەدەستداوە”.

بە وتەی کەسوکاری منداڵەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خاڵی منداڵەکەیە و لەلای ماڵی خۆیان منداڵەکەی شێلاوە، وەك پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تەرمی منداڵەکە بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی بڵاودەکاتەوە

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیدەکاتەوە لەسەر دۆسیەیەک دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/4 دوورخرابێتەوە. سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share