داهاتی فێستیڤاڵی هەڵەبجە ملیارێک و 435 ملیۆن دینار بووە

دەستەی ئامادەکاری فێستیڤاڵی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، داهاتی ئەمساڵی فێستیڤاڵی هەڵەبجە ملیارێک و 435 ملیۆن دینار بووە.

 

ئەمڕۆ شەممە دەستەی ئامادەکاریی فێستیڤاڵی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لە سێ رۆژی فێستیڤاڵدا سێ هەزار کەس ناویان نووسیووە بۆ بەشداریکردن و 700 کەس بە تیروپشک ناویان دەرچووە لەو ژمارەیەش 250 دوکان بۆ فرۆشتنی هەنار دابینکرابوو، 200 دوکان بۆ بەرهەم و کارە دەستییەکان، 175 دوکان بۆ خواردنە کوردەوارییەکان، 75 دوکانیش بۆ بەرهەمی هەنگوین و وشکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەر سێ رۆژی فێستیڤاڵدا دوکانەکان ملیارێک و 435 ملیۆن دینار داهاتییان هەبووە.

 

ئاشکراشیکرد، لە رۆژی یەکەمی فێستیڤاڵدا 80 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر سەردانیان کردووین، لە رۆژی دووەمدا 110 هەزار کەس سەردانیان کردووین، ئەمڕۆش نزیکەی 100 هەزار کەس بەشدارییان کردووە، بە کۆی گشتیی گەیشتووەتە نزیکەی 300 هەزار، بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی گەشتیاران روویان لە بەرزبوونەوە کردووە.

 

جەختیشیکردەوە، هەر خاوەن دوکانێک بەهۆی بارانەوە زیانی بەرکەوتووە هەوڵدەدەین قەرەبوویان بکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر چەند كچێك لەلایەن پزیشكێكەوە پەرلەمانی كوردستان بڕیاردەدات

لە كۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستاندا بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر…
زیاتر ببینە

ئەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی؟
پارتی پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر نوێنەرانی هاوپەیمانیی “ڕزگاركردنی نیشتمان” كۆببنەوە، بەمەبەستی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر، ئەمە لەكاتێكدا خودی مەسعود…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی کردنەوەی رێگای کەلار-دەربەندیخان

بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، رایگەیاند، پێشبیندەکەین سەرەتای ساڵی داهاتوو رێگای کەلار-دەربەندیخان بکرێتەوە”. ئەندازیار عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، بە…
Total
0
Share