ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی بە دانیشتنی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە کرد بە بەشداریی 195 ئەندامی ئەنجومەنەکە.
بڕیار وایە ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە سەرۆکی نوێ هەڵبژێرێت و رکابەرییەکە لەنێوان چوار کاندید دایە، ئەوانیش:
سالم عیسەوی
تەڵال زوبەیعی
مەحمود مەشهەدانی
عامر عەبدولجەبار
هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ لە کاتێکدایە، لە رۆژی 14ی 11ی 2023دا، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دەرکرد و لەوکاتەوە پۆستەکە بە بەتاڵی ماوەتەوە.