پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی-یەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، نیاز دەرگەڵەیی نموونەی بەرخودان و تێکۆشان بوون لە رووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ستەمی دەسەڵاتی خۆسەپێندا.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری فەرماندەی دێرین نیاز جەلال بەگ ناسراو بە (نیاز دەرگەڵەیی) كرد و تیایدا هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی شەھیدکردنی تێکۆشەری دێرینی خەبات و کوردەواری کاک نیازمان پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە قوڵە ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.

دەشڵێت، “کاک نیاز پەروەردەی بنەماڵەیەک بوو کە لە ناوچەکانی باڵەکایەتی و رواندز و سۆراندا نموونەی بەرخودان و تێکۆشان بوون لە رووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ستەمی دەسەڵاتی خۆسەپێندا و لە ھەڕەتی لاوێتیەوە لەنێو کۆڕی خەباتدا وەک فەرماندەیەکی بوێر و لە رۆژە سەختەکانی ئەنفالدا پارتیزانێکی جوامێر بووە، لەدوای راپەڕینیش کاک نیاز دەرگەڵەیی لە ریزەکانی ھێزی پێشمەرگەدا قۆتاغەکانی فەرماندەیی بڕیوە تاکو ئەرکی فەرماندەی لیوا، پاشان ماوەیەک قائیمقامی قەزای چۆمان و دواتر قائیمقامی قەزای دوکان بووە”.

نیاز دەرگەڵەیی لە ھەردوو خولی یەکەم و دووەمی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ئەندامێکی چالاکی ئەنجومەنەکە بووە، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە.

ئاماژەشدەدات، زۆر بەداخەوە شەوی رابردوو “ھەڤاڵ نیاز لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن دەستێکی رەشەوە شەھیدکرا و گەیشتە کاروانی شەھیدانی کورد و کوردستان”.

بابەتی پێشتر

هونەرمەند شوکر خەیات کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

سەربازێکی فەرەنسی لە عێراق بەهۆی رووداوێکەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share