توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە كە قسەكردن لەگەڵ رووەك و گوڵدا یارمەتی دەدات كە خێراتر گەشەبكات.
لە توێژینەوەیەكدا كە لەلایەن كۆمەڵەی شاهانەی باخدارییەوە ئەنجامدراوە، توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە قسەكردن لەگەڵ رووەك و گوڵدا دەتوانێت یارمەتیان بدات خێراتر گەشە بكەن.
لە توێژینەوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەو رووەك و گوڵانەی قسەیان لەگەڵ دەكرێت نزیكەی یەك بۆ دوو ئینج زیادیانكردووە و گەشەیان خێراتر بووە.