لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و شەپۆلەكە زیاتر لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە دەستپێدەكات.

لەو بارەوە سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە ناوچەكانی گەرمیان ئاسمان هەتاو و هەندێك كات نیوەهەوری دەبێت، هەندێك كاتی كەم ئەگەری بڕێكی كەم باران هەیە، كە بڕەكەی لە نێوان ( یەك تاوەكو دوو ملیم)ە و زۆرینەی كاتەكان تەنها هەور و هەتاو دەبێت بەبێ باران.

راشیگەیاند، لە ناوچە كوێستانییەكان، ئاسمان هەتاو بۆ نیوەهەور دەبێت، لە چەند ناوچەیەك ئەگەری بڕێكی كەم دڵۆپە باران هەیە، واتە لە ناوچە كۆێستانییەكان تا نیوەڕۆی شەممە زۆرینەی كات كەش خۆش و جێگیردەبێت.

جەختیكردووەتەوە كە لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە تاوەكو ڕۆژی دووشەممە شەپۆلێكی باران و هەورەبروسكەی چڕ سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی لیژنەیەكی هاوبەشیان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێكهێنا

دوای كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی لە بارەگای سەرۆكایەتیی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا دەرئەنجامی كۆبوونەوەكە بڵاوكرایەوە و بڕیاردرا لیژنەیەكی…
Total
0
Share