نێچیرڤان بارزانی: حكومەتی هەرێم بەبێ یەكێتی و پارتی پێكنایەت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، “حكومەتی هەرێم بەبێ یەكێتی و پارتی پێكنایەت و هیچ هێزێك ئەوەندە كورسی نییە حكومەت پێكبهێنێت”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیداری مێری لە هەولێر رایگەیاند، هەڵبژاردن تەواوبوو گۆڕانكاریی گەورە لە ناوچەكە هەیە و پێویستدەكات بە زووترین كات هەوڵبدەین و حكومەتێك دروستبكەین و خزمەتی هاوڵاتییان بكات و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان لەبەردەم تاقیكردنەوەی گەورەدان و جارێكی دیكە ئێمە نابینە دوو ئیدارە و ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندووە.

وتیشی، ” پێویستە حكومەت پێكبهێندرێت و هەوڵبدرێت كێشەكان لەگەڵ بەغداد چارەسەربكرێن و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەوڵیداوە كێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەربكات.

بابەتی پێشتر

زیانەكانی گوڵی پلاستیك بزانە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمار حەکیم لە سلێمانییە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی گەیشتە شاری سلێمانی کە سەردانەکەی بەبۆنەی ڕۆژی…
Total
0
Share