عەمار حەکیم لە سلێمانییە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی گەیشتە شاری سلێمانی کە سەردانەکەی بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی عێراق و شەهیدانی کوردستانە.

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا عەمار حەکیم، سەردانی مەزارگەی مام جەلالی لە دەباشان کرد و تاجە گوڵینەی لەسەر مەزارەکەی دانا.

ئێستا عەمار حەکیم لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە کۆبوونەوەدان.

بڕیارە کاتژمێری2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆڕێک بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی عێراق و کوردستان لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی ئەنجام بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی – ئیستانبوڵ دەستپێدەکەنەوە

هێڵی ئاسمانی ئەی جێت، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە…
Total
0
Share