ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندرا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند کە لە 20 ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردوونەتەوە، سەرجەم هاوپەیمانی و لایەنە سیاسی و کاندیدانی سەربەخۆ کێبڕکێیان بۆ بردنەوەی 100 کورسی پەرلەمان کردووە، لە چوار بازنەی هەڵبژاردندا، هەریەکەیان بەپێی ئەو دەنگانەی بەدەستیانهێناوە بەم شێوەیەی خوارەوە بوونەتە خاوەنی کورسی پەرلەمان.

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: 23 کورسی

پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی

نەوەی نوێ: 15 کورسی

کۆمەڵی دادگەری: 3 کورسی

یەکگرتووی ئیسلامی: 7 کورسی

هەڵوێست: 4 کورسی

بەرەی گەل: 2 کورسی

گۆڕان: 1 کورسی

هاوپەیمانی هەرێمی کورستان: 1 کورسی

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان: 5کورسی

بابەتی پێشتر

ناوی کاندیدە دەرچووەکانی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن کەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: پشتگیریی خوێندکاران دەكەین و داوا لە حكومەت دەكەین دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكاتەوە

وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، پشتگیریی داوا ڕەواكانی خوێندکاران دەكەین و داوا…
Total
0
Share