کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند، بەو پێیەش لیستی 129 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە خاوەنی 23 کورسی پەرلەمان.
بەپێی ئەو ئەنجامانەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردوونەتەوە،
لە بازنەی سلێمانی 626 هەزار و 624 دەنگی راستەقینە هەبوون، کورسی پیاوان 25 کورسییە ژنان 11 کورسییە، ژمارەی کورسی پێکهاتەکان دوو کورسییە و کۆی گشتی 38 کورسییە.
لەم ژمارەیەش لیستی 129 یەکێتی توانیویەتی 257 هەزار 359 دەنگی بەدەستبهێنێت، ببێتە خاوەنی 15 کورسی پەرلەمان.
هەر بەپێی ئەنجامەکان لە بازنەی دهۆک، 548 هەزار 15 دەنگی راستەقینە هەبوون، کۆی گشتیی کورسییەکانی 25 کورسییە کە بەم شێوەیە دابەشبوون 16 کورسی پیاوان، هەشت کورسی ژنان، پێکهاتەکان یەک کورسی.
لە کۆی کورسییەکانی پارێزگاکە یەکێتیی نیشتمانیی کورستان یەک کورسی بەدەستهێناوە.
لە بازنەی هەولێر 669 هەزار 273 دەنگی راستەقینە هەبوون، بۆ 34 کورسی پەرلەمان کە بەم شێوەیە دابەشبوون، کورسی پیاوان 22 ، کورسی ژنان 10 ، دوو کورسی پێکهاتەکان.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان توانیویەتی 6 کورسی بەدەستبهێنێت.
لە بازنەی هەڵەبجە 38 هەزار و 936 دەنگی راستەقینە هەبوون، بۆ سێ کورسیی پەرلەمانی، لەو ژمارەیە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. توانیویەتی یەک کورسی بەدەستبهێنێت.