پارێزگاری هەولێر: کاتێک دەڵێین دەست بە ئاوەوە بگرن رەخنەمان لێدەگرن

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی کێشەی نەبوونی ئاوی هەولێرەوە رایگەیاند، کێشەی سەرەکیمان نەبوونی کارەبایە و کاتێکیش دەڵێین دەست بە ئاوەوە بگرن رەخنەمان لێدەگرن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی کێشەی نەبوونی ئاو پارێزگاری هەولێر ئەوەی خستەڕوو، ”بەبەردەوامی کێشەی نەبوونی ئاو لە هەولێر لە وەرزی هاویندا هەیە و ئەوە کێشەی ساڵێک و چەند ساڵێک نییە، کاتێکیش بە هاوڵاتییان دەڵێین دەست بە ئاوەوە بگرن رەخنەمان لێدەگرن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”ئاوی زیاترمان هەبووە لەو رێژەیەی پێوەرە جیهانییەکان بۆ هەرکەسێکی دیاریکردووە و دەبوو کێشەکە چارەسەر بووایە چونکە ئەمساڵ رێژەیەکی زۆر بارانباریوە”.

سەبارەت بە کێشە سەرەکییەکە ئومێد خۆشناو دەڵێت، ”کێشەی سەرەکی ئێمە نەبوونی کارەبایە و بڕیاربوو وەزارەتی کارەبا، کارەبای 24 کاتژمێرییمان بۆ دابینبکات بەڵام بۆمان نەکرا، ئێستا ئێمە بەناچاری کارەبا لە موەلیدەکان وەردەگرین و ئەوەش بارگرانیی زۆری لەسەر حکومەتی دروستکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانى: بەسەرسوڕمانەوە هەواڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانیمان بیست

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی له‌باره‌ى ڕاگرتنى كاره‌كانى پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: رۆڵی مامۆستایان لە پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، “رۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین”. وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە یادی…
Total
0
Share