عەلی عەلاق پرۆژەیەک لە سلێمانی دەکاتەوە

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی، پرۆژەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانیی سلێمانی دەکاتەوە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بە یاوەری بەڕێوەبەرانی بانکەکانی رەشید و رافیدەین دەگاتە سلێمانی و پرۆژەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانیی سلێمانی دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ناوەندە بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی عێراق بكرێتەوە و كە بێگومان كاریگەری باشی دەبێت لەسەر بوژانەوەی دۆخی ئابووری لە ناوچەكەدا زەمینەش لەبار و خێراتر دەكات بۆ كردنەوەی هەر بانكێكی رەسمی وەك (رەشید و رافیدەین) لە هەرێمی كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند، بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share