بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەڵمەتێکی دەرمان رشتنیان بۆ قەڵاچۆکردنی مێرووە زیانبەخشەکان ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکرد، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی گوێزەرەوەی نەخۆشی بۆ ساڵی 2025 دەستکرا بە هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی (دژەمێروو) بۆ قەڵاچۆکردنی مێرووە زیانبەخشەکان، وەک مێشوولەی گوێزەرەوەی نەخۆشی مەلاریا و لیشمانیا و مێشی ناوماڵ.
باسیلەوەشکرد، ئەم هەڵمەتە ساڵانە لە بەهار و پایزدا ئەنجامدەدرێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا هەڵمەتەکە بەردەوامبوو.
سەیارەی مێشەکە، بەو ئۆتۆمبێلە دەوترێت کە تیمەکانی خۆپاراستنی تەندروستیی بەکاریدەهێنن بۆ رشاندنی دەرمانی دژەمێروو، هاوڵاتییانی شارەکانی هەرێم لە مێژە یادگارییان لەگەڵیدا هەیە، بۆ ئەمساڵیش جارێکی دیکە بۆ رشاندنی دەرمان سوودیان لە هەمان ئۆتۆمبێل وەرگرتووە.