ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی دوو مانگ ئاشكرادەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە لە سبەینێوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانە بكرێت كە مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك-يش لە سلێمانی زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتەوە ئاشكرادەكات.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەشێك لە مووچەخۆرانی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و شارەوانی و خانەنشینانی سەربازی بەر لە جەژنی قوربان مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەگەر پارەی پێویست هەبێت سبەینێ یەكشەممە مووچەیان پێدەدرێت و كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شەش دەهێندرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە داهاتی نەوتی فرۆشراو بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ بكرێت و لە سنووری سلێمانیش بەشێك لە پارەی مووچە بە داهاتی ناوخۆ دابەشبكرێت تا ئەو كاتەی داهاتی نەوت بۆ سلێمانی دەنێرێت.

هاوكات حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، هەرچەندە تائێستا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش نەهاتووە، بەڵام بەشێك لە فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی تەمموزیان بۆ ناردووین و كاری تێدەكرێت و ئامادە دەكرێـت.

بابەتی پێشتر

دوای مارتینێز، سێ یاریزانی یونایتد دەخرێنە لیستی فرۆشتنەوە

بابەتی دواتر

كەمپینێك بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی گۆڕدرا

وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان بەخشین و گواستنەوەی سەرۆکی ئێستای ‏شارەوانیی سلێمانیی ڕاگەیاند و سەرۆکی نوێی شارەوانییەكەی دەستنیشانکرد. ‏…
Total
0
Share