كەشوهەوای ئەم هەفتەیەی شارەكانی هەرێم باراناوی دەبێت

بارانبارینی پایز لە سلێمانی

بە پێی سایتێكی تایبەت بە كەشوهەوا لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا پێشبینی دەكرێت بۆ ماوەی چوار ڕۆژ باران لە شارەكانی هەرێم جگە لە كەركوك ببارێت.

سایتی (accuweather)ی تایبەت بە كەشوهەوای جیهان پێشبینی كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستانی تیادا بڵاوكراوەتەوە و بە پێی وردەكارییەكەی شارەكانی هەرێمی هەفتەیەكی باراناوی بەڕێدەكەن.

بە پێی پێشبینییەكان لە هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەم و ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە ئەگەری بارانبارین هەیە.

لە سلێمانی پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ تا ڕۆژی چوارشەممە باران بە پچڕپچر و بڕی جیاواز ببارێت.

هەر بە پێی پێشبینییەكان لە دهۆك ئەمڕۆ تا ڕۆژی چوارشەممە بارانبارین شارەكە دەگرێتەوە.

سەبارەت بە شاری كەركوك-یش بە پێی ئەو پێشبینییانەی سایتەكە بڵاویكردوونەتەوە تەنها ڕۆژی چوارشەممە ئەگەری باران بارین هەیە.

پێشبینییەكان بەپێی سایتەكە:

هەولێر

سلێمانی

دهۆك

كەركوك

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

بابەتی دواتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share