هەسەدە داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ڕوسیا دەکات تورکیا ڕابگرن

فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، لە بۆردومانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ منداڵێک گیانیلەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، پێکدادانی قورس و بۆردومانی چڕی کۆبانێ کراوە، پێکدادانەکە لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی تورکیا بووە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان بەرپرسیارێتیی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لەئەستۆدەگرێت، لەگەڵ بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش و ڕوسیا لە ناوچەکە، بۆیە داوادەکات هاوپەیمانان و ڕوسیا دەستێوەردان بکەن و پێشێلکارییەکانی تورکیا ڕابگرن.

وتەبێژەکەی هەسەدە باس لەوەدەکات، هێرشەکانی تورکیا لە درێژەی ئەو کارە دوژمنکارانەیەتی کە مەبەستییەتی خەڵکی ناوچەکە بڕۆن و ئەو ناوچەیە چۆڵبکەن.

ڕوانگەی سوری ڕۆژی هەینی ئاماژەی بەوەکرد، کە جوڵەی هێزەکانی تورکیا و هیزە سورییەکانی سەر بە تورکیا هەیە بەرەو ناوچەکانی سنووری هەسەدە.

بابەتی پێشتر

سەدر خۆپیشاندانەكەی شەممە بۆ كاتێكی نادیار دوادەخات

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share