ئاگادارییەك بۆ مووچەخۆران.. دەرگای بانك تا 1ی شەو كراوە دەبێت

بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی مانگی سێ رۆژانە تاوەكو كاتژمێر1ی شەو دەرگای بانك كراوە دەبێت و كێشەی پارەمان نییە و هەر كات دەتانەوێت ئەو كات وەرن بۆ وەرگرتنی مووچە.

شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەوامی ئێمە رۆژانە دوو شەفتە و بۆ ئەو رۆژانەی كە مووچەش دابەشدەكرێت فەرمانبەرانمان دەمێننەوە و مووچە دابەشدەكرێت و مووچەخۆران دڵنیادەكەینەوە پارەی پێویست لەبەردەستدایە و هیچ گرفتێك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دروستنابێت.

جەختیشیكردەوە، “بۆ مووچەی مانگی سێ تاوەكو كاتژمێر1ی شەو دەرگای بانك كراوە دەبێت و هەر كات مووچەخۆر دەیەوێت ئەو کات سەردانمان بكات بۆ وەرگرتنی مووچە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى به‌فربارینى لە چەند ناوچه‌یەک بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى به‌فربارینى له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كات سبه‌ی شه‌و شه‌پۆلی بارانبارین كۆتایی…
Total
0
Share