کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بانگهێشتی 52 باڵیۆزخانە و ڕێکخراوی عەرەبی و بیانی دەکەن.

جومانە گلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی ڕاگەیاندووە، “وەزارەتی دەرەوەی عێراق ناوی 52 باڵیۆزخانەی عەرەبی و بیانی و ڕێکخراوی داوەتە کۆمسیۆن تاوەکو بۆ چاودێریکردنی هەنگاوەکانی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیران ئامادەبن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەن و مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن و 139 هەزار و 375 دەنگدەرن، بەڵام ئەوانەی لە بایۆمەتری ناوی خۆیان تۆمارکردووە ژمارەیان 15 ملیۆن دەنگدەرن.

وتەبێژی کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند، “بۆئەوەی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ناویان تۆمار بکەن دەرفەتیان هەبێت ڕۆژانی پشوو بنکەکانی بایۆمەتری مامەڵە بۆ دەنگدەران دەکەن، زۆرترین ئەوانەشی لە پشووەکاندا سەردانی بنکەکان دەکەن فەرمانبەرانن و ژمارەی سەرجەم بنکەکانی بایۆمەتری 1079 ناوەندن”.

جومانە گلای وتیشی، “وەزارەتی کۆچ ناوەندی ناو تۆمارکردنی بۆ کەمپی ئاوارەکانی نەینەوا، سلێمانی، دهۆک و هەولێریش دابینکردووە”.

بابەتی پێشتر

ترەمپ جانتا ئەتۆمییەكە ڕادەستی بایدن ناكات

بابەتی دواتر

كەشوهەوای ئەم هەفتەیەی شارەكانی هەرێم باراناوی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن”

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن…
Total
0
Share