رێباز حەملان: وەفدی هەرێم بۆ پرسی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە بەغدادن

رێباز حەملان رایگەیاند، دوو وەفدی هەرێم لە بەغدادن و پرسی مووچەی مانگی 10 و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران تەوەرەی کۆبوونەوەکانیانن.

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا دوو وفدی هەرێم لە بەغدادن یەکەمیان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە و لەبارەی سەرژمێری عێراق و وردەکاریی ئەو پرسە کۆدەبنەوە.

وتیشی، وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدادن و لیستی مووچەی مانگی 10 یان لەگەڵ خۆیان بردووە، ئەو تێبینیانەی لە لیستی مووچەی مانگەکانی دیکەدا هەبوون کەمێکیان ماون و زۆرینەی چارەسەرکراون، بەپێی لیستەکە پێویستمان بە 996 ملیار دینارە بۆ مووچەی مانگی 10.

باسیلەوەشکرد، یەکێکی دیکە لەو پرسانەی وەفدی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆی لەسەردەکەن پرسی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە کە ماوەی چەند ساڵێکە راگیراوە، مەبەستمانە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی عێراقی لێبکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەلینا رۆمانسکی: پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق 360 پلەییە

بابەتی دواتر

چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share