چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە

وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا بەڕێوەبردنی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا بدرێتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئەو بڕیارە ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی كارەبادا بوو كە بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بەڕێوەچوو و تیایدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا بەڕێوەببەن و دەسەڵاتەکان بۆ خوارەوە شۆڕ بکرێنەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا دەست بە پرۆسەی چاکسازیی وەرزی زستانە بۆ تۆڕەکانی کارەبا بکرێت.

وەزارەتی كارەبا بڵاویكردەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەنگاوەکانی پرۆژەی رووناکیی کارەبای 24 کاتژمێری و دەڵێت، “سەڕەرای ئەوەی پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کارەبا و لەلایەن هاوڵاتییانیشەوە پێشوازییەکی باشی لێکراوە. ئەم پرۆژەیە فراوانتر دەبێت و رێنماییەکانی پێدانی کارەباش بەپێی واقیعە نوێیەکە هەمواردەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
زیاتر ببینە

کەمال ڕەئوف: سەیرە لایەنێک بە فرمێسکی تیمساحی فەزڵی شۆڕشگێڕی بەسەر خەڵکی سلێمانیدا لێبدات

کەمال ڕەئوف، نووسەر و ڕۆژنامەنووس نووسینێکی سەبارەت بە ڕووداوەکانی شەهیدبوونی غەزال مەولان نووسیوە و بە وردەکارییەوە ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە.…
Total
0
Share