کۆمەڵەی داکۆکی لە کرێنشینان: هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت ماوەی 13 ساڵە نەتوانراوە خزمەتگوزاری بۆ دابینبکرێت، بۆیە هیچ ئاسۆیەکی روونی نییە.

بەرهەم قەرەداغی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەرم دەکەین ماوەی چەندین ساڵە دەڵێین یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان دابەشدەکەین، بەڵام تا ئێستا کرێنشینان نەیانتوانیوە سوودمەندبن، خۆزگە ئەو یەکانە هەر دروست نەدەکران و خەڵکیش لەو هەموو چاوەڕوانییەدا نەدەهێڵرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یەکانە کە حکومەت دەڵێت دابەشیدەکەین، هیچ خزمەتگوزارییەکیان نییە، دروستکردنیشیان لایەنی کەم چەند ساڵێکی دەوێت، هەر کرێنشینێکیش دوای هەڵسەنگاندن بڕیاربدرێت یەکەی پێبدرێت کلیلی نادەنێ تا ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانە جێبەجێنەکرێت، کە ئەمەش هیچ ئاسۆیەکی روونی نییە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت و کەشوهەوا دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

ئەلینا رۆمانسکی: پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق 360 پلەییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share