جومانە غەلای: رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتیی و تایبەت بەیەکەوە 72% بووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریی گشتیی بە دەنگدانی تایبەت و گشتییەوە گەیشتووەتەوە 72% ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی بەشداری دەنگدانی گشتیی هاوڵاتیانی هەرێم بە تەنها 70% بووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن باسی لەوەشکرد، رێژەی بەشداری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە بووە:

دهۆک 78%

هەولێر%72

سلێمانی 65%

هەڵەبجە 69%

هاوکات، ئەوەشی خستەڕوو رێژەی سکاڵا لەسەر دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 71 سکاڵا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 18ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، رۆژی 20ی ئەم مانگەش دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو، بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجامی بەرایی دەنگدان بڵاوبکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک نزیکەی 100 کارمەند بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک نزیکەی 100 کارمەند بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە، بایکۆتی دەوامیان…
Total
0
Share