موعین کازمی: بە تەوتینكردنی مووچە عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق

ئەندامێکی عەرەبی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی کە تەوتینکردنی مووچەکانیان چارەسەری کێشەی مووچە دەکات و دەڵێت، “بەتەوتینكردنیان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق مووچەیان پێدەدرێت”.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی مەسرا رایگەیاند، بە تەوتینكردنی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق و چی تر کێشەی دواکەوتنی مووچە و پرسەکانی دیکەیان بۆ درووستنابێت.

باسی لەوەشکردووە، ئەوان وەک لیژنەی دارایی، “داوا لەدەسەڵاتدارانی هەولێر و دهۆك دەکەن، بە متمانە و شەفافییەت ناو و ژمارە و داتا بایۆمەترییەكان ئامادەبكەن بۆ ئەوەی متمانە لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەبێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دکتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابوریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مۆڵەتی بانکی فیدڕاڵیی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق و خودی بانکەکانیان وەرگرتووە بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لە شاری سلێمانی و لەگەڵ بانکی رەشید کۆبوونەوەتەوە، رەزامدنییان بۆ کردنەوەی لقی بانکەکە لە شاری سلێمانی داوە و لە قۆناغی داهاتوودا دەیانەوێت شوێنێک بە کرێ بگرن و بیکەنە لقی بانکەکە لە شاری سلێمانی.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بەڵێنەی بە خەڵکی کوردستانداوە جێبەجێیدەکەین

بابەتی دواتر

وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ زانکۆکان: فەرمانى زانکۆیى دەستبەکاربوونى مامۆستایانى گرێبەست دەربکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share