بانکی رافیدەین میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران رووندەکاتەوە

بانکی رافیدەین میکانیزمی فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران روونکردەوە.

بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بۆ وەرگرتنی دۆلار گەشتیار لەڕێگەی ماڵپەڕی بانکەوە حیجزێکی ئەلیکترۆنی دەکات، فۆڕمی حیجزکردن 72 کاتژمێر پێش ئەو بەروارە پڕدەکرێتەوە کە لە بلیتی گەشتەکەیدا هاتووە.

دەشڵێت، “دوای تەواوکردنی رێکارەکانی حیجزکردن و پشتڕاستکردنەوەی کاتەکە، گەشتیار دەچێتە یەکێک لە لقەکانی بانکەکە بە مەبەستی دانانی پارەی کاش بە دینار”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دۆلار لە فرۆشگای بانکەکە لە ناو هۆڵی بابل لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بە گەشتیار دەدرێت، بەڵام دەبێت رێکارەکانی گەشتکردنی تەواوکردبێت و پاسپۆرتەکەی مۆری لەسەربێت”.

باس لەوەش دەکات، ئەو لقانەی دیاریکراون بۆ دانانی دیناری عێراقی بریتین لە لقەکانی کەرخ (مەنسور، رافیعی، مەعرەفە، موحیت)، لقەکانی رەسافە (سینک، فیردەوس، شەقامی فەڵەستین، ئەفسەرانی وەزاری).

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پێداویستییەکانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بریتین لە پاسپۆرتی عێراقیی کارا لەگەڵ ڤیزە یان ئیقامەی کارا، ناسنامەی باری شارستانی، یان کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو، و بلیتی گەشتی کارا”.

بابەتی پێشتر

عێراق یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دوای شکستهێنانی لە هەڵبژاردنەکان: لە پۆستەکەمدا دەمێنمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share