ئەحمەد مەلا تەڵاڵ: بکوژانی هیشام هاشمی ناسراونەتەوە و هاڵهاتوون بۆ دەرەوەی وڵات

وتەبێژی مستەفا کازمی، شەوی ڕابردوو یەکشەممە 15ی تشرینی یەکەم، ئاشکرایکرد کە  دووان لەوانەی بەشداربوون لە کوشتنی شارەزای بواری ئەمنی هیشام هاشمی، ناسراونەتەوە بەڵام چەند لایەنێک هەستاون بە ناردنە دەرەوەیان لە وڵات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی ئەلعێراقییە، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی مستەفا کازمی ڕایگەیاند، “لایەنە ئەمنییەکانی عێراق بەدواداچوونیان بۆ دۆسیەی کوژرانی شارەزای ئەمنی هیشام هاشمی کردووە و دووان لە بکوژانی ناسراونەتەوە و لەلایەن هەندێک لایەنەوە نێردراونەتە دەرەوەی وڵات”.

مەلا تەڵاڵ وتیشی، “سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە بە دەستگیرکردنی بکوژانی هاشمی و حکومەت ئەو کەسانە دەستگیردەکات ئەگەر لە دەرەوەی وڵاتیشبن و ڕوبەڕووی یاسایان دەکاتەوە”.

هیشام هاشمی، شارەزای بواری ئەمنیی عێراقی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 7ی تەموزی 2020 لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی زیونەی ڕۆژهەڵاتی بەغداد کوژرا.

هیشام هاشمی تەمەنی 47 ساڵ بوو، شارەزابوو لە بواری ئەمنی و هێزە چەکدارەکاندا، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا چالاکییەکی بەرچاوی هەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكەی سەدر هیچ ئەنجامێكی نابێت.. سوننەكان بەرەیەكيان دژی حەلبووسی پێكهێنا

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییە نوێیەكەی موقتەدا سەدر دەریدەخات تائێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ…
Total
0
Share