عێراق یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد

عێراق لەسەر بەزاندنی ئاسمان و سەروەریی خاکی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە، یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە یاداشتەکەدا ئیدانەی ئەو پێشێلکارییە زەق و ئاشکرایەمان کردووە کە ئەنجام دەدرێت لە بەزاندنی سنووری ئاسمانی و سەروەرییمان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک وەزیرانی و وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر هێڵن لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لەسەر بابەتی ئەم پێشێلکارییە بەپێی مەرجەکانی رێککەوتنی چواچێوەی سترارتیژیی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکا.

ئەوەشی خستەڕووو، حکومەتی عێراق پابەندبوونی پتەوی خۆی بە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی و پیرۆزی خاکەکەی دووپاتدەکاتەوە، حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە رێگە نادات ئاسمانی عێراق یان خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکاربهێنرێت.

بابەتی پێشتر

34 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی محەمەد ساڵح دیلان تێپەڕبوو

بابەتی دواتر

بانکی رافیدەین میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران رووندەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دەنگدان بڕیارێكی نوێ دەركرا

وەزیری بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگدەرانەی لە دەنگدانی تایبەتدا نەیانتوانیووە دەنگ بدەن دەتوانن سبەی لە دەنگدانی گشتی دەنگ…
Total
0
Share