تەرمی دەرهێنەرێکی عێراقی لە بەغداد دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی هەفتەیەک تەرمی دەرهێنەری ناسراوی عێراق لوئەی فازل لە شاری بەغداد دۆزرایەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “هێزە ئەمنییەکان تەرمی دەرهێنەری سینەمایی لوئەی فازڵیان لە ناوچەی وەزیرییەی بەغداد دۆزیوەتەوە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، سەرەتا وەک تەرمی نەناسراو مامەڵەی لەگەڵ کراوە دواتر تەرمەکە ناسراوەتەوە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “ناوبراو ماوەی هەفتەیەک بووە دیارنەماوە کۆتا جاریش کە بینای کۆلێژی هونەرە جوانەکان بیندراوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرانەکراوە”.

 

بابەتی پێشتر

بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیارانی کورد دەرکرا

بابەتی دواتر

مۆدریچ: بڕیاری کۆتاییم دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share