عێراق لە وزەی خۆر كارەبا بەرهەمدەهێنێت

وەزارەتی كارەبای عێراق دەڵێت، “لە وزەی خۆر 12.5 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنین و دەستمانپێكردووە”.

ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند، پلانیان هەیە سوود لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا وەربگرن و وتی،  12.5 هەزار مێگاوات كارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنن.

عەبادی ئاشكرایكرد، بەرهەمهێنانی ئەو هەزاران مێگاواتە لە كارەبا بە دوو قۆناغ دەبێت، لە قۆناغی یەكەمدا 7500 مێگاوات كارەبا و لە قۆناغی دووەمدا پێنج هەزار مێگاوات بەرهەمدەهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی كارەبا لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی پسپۆڕی جیهانیدا گرێبەستی واژووكردووە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، عێراق گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئیماراتیدا واژووكرد بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر و بەپێی وتەی كاربەدەستانی وەزارەتەكە، ئەوە هەنگاوی سەرەتایی دەبێت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی حکومەتی عێراق و سودانی لەبارەی مووچەی ئەمساڵی هەرێم لە کۆبوونەوەدان

بەپێی زانیارییەکان، وەفدی حکومەتی عێراق و سودانی لەبارەی چارەنووسی مووچەکانی ئەمساڵی هەرێم، لە کۆبوونەوەدان. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی…
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد بڵاوكرایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێكی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد كردووە داوای بۆچوونی نوێنەرایەتییەكەی…
Total
0
Share