پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، “تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکەی قەزای حاجیاوا دەستگیرکرا”.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوی شەڕکردنەکەی شەوی 25ی ئەم مانگەی قەزای حاجیاوا، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد دەستیپێکرد و چەند کەسێک دەستگیرکران، هەروەها رۆژی 27ی مانگ توانرا دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیربکرێن بەمەش کۆی گشتیی تۆمەتبارانی راگیراو بوون بە 11 تۆمەتبار.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسە دەستگیرکراوانەدا، یەکێك لە تۆمەتباران لە رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2002 کە لە شەوی رووداوەکەوە هەڵاتبوو بۆ شوێنێکی نادیار لەبەردەم پۆلیس و دادوەر دانی نا بە تاوانەکەیدا، دادوەر بڕیاری دا بە راگرتنی بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین، شەوی 25ی تشرینی یەکەمی 2024، شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دووبنەماڵەدا روویدا و بەو هۆیەوە شەش کەس برینداربوون و یەکێك لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بەر لە گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.