روونكردنەوە لەبارەی ناردنی سێ مووچە دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و هیچ گرفتێكی نابێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەوەی باسدەكرێت سەبارەت بە نەناردنی سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵ هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە و وەزارەتی دارایی عێراق سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵ كە بریتییە لە مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 دەنێرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە وتیشی، “پێشتر بودجەی سێ ساڵە پەسەندكراوە و پشكی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جێگیركراوە و كێشەی نابێت و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لەبارەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕونكردنەوە دەدات

ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئاماده‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامبده‌ن و هه‌موو ئاماده‌كاریيه‌كانیشیان ته‌واوكردووه‌. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ…
Total
0
Share