ئامادەکاری بۆ یادی سلێمانی دەکرێت

ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ئامادەسازیی بۆ یادی سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی لەگەڵ جێگری سەرۆك و ئەندامی ئەو لیژنانەی كە پەیوەندیدارن بە یادەكان كۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكەدا تیشك خرایە سەر چالاكی و كەرنەڤاڵی یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی بەپێی ئەو ئەركانەی كە ساڵانە دەكەوێتە ئەستۆی شارەوانیی و بەرزڕاگرتنی یادەكە.

14 ی تشرینی دووەم، ساڵرۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانییە و ساڵانە بەم بۆنەیەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە شارەکە سازدەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە بەشێک لە پرۆژە ستراتیژییەکان بهێنینە دەڤەری راپەڕین

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share