دوای دەستگیرکردنی سێ کچی کوردی نەوجەوان یەکێکیان هەوڵی خۆکوشتنی دا

photo: hengaw

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کچی نەوجەوانیان دەستگیرکرد و دوای ئازادکردنیان یەکێک لە دەستگیرکراوەکان هەوڵی خۆکوژی دا و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو کچە نەوجەوانانەی دەستگیرکراون ناویان “تارا ئەحمەدی 16 ساڵ و سۆنیا کەریمی 14 ساڵ و پەریا فەتحی 14 ساڵن” و بەهۆکاری نادیار دەستگیرکراون. دوای دەستگیرکردنی ئەو سێ کچە نەوجەوانە و دوای ڕۆژێک زیندانیكردنیان و ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان ئازادکراون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای ئازادکردنی ئەو کچە گەنجانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە “تارا ئەحمەدی” هەوڵی خۆکوژی داوە و دواتر لە بەشی چاودێریی چڕ خەوێندراوە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.

دەستگیرکردنی کەسانی منداڵ و زیندانیکردنیان دژی یاساکانی مافی پاراستنی منداڵە، بەڵام لە ئێران جگە لە دەستگیرکردن دۆسیەی لەسێدارەدانی کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لە ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە بۆ کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا کە کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خێزانەکانیان بتوانن بنکەی دەنگدانیان بگوازنەوە بۆ…
Total
0
Share