قاسم ئەعرەجی بە فەرمانی سودانی گەیشتە هەولێر

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە فەرمانی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گەیشتە هەولێر.

نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بابەتی سەردانەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە ناوەڕۆکی سەردانەکە نەکردووە.

هەر بە گوێرەی نووسینگەی راگەیاندنەکەی، لەگەڵ گەیشتنی قاسم ئەعرەجی لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پێدەچێت سەردانەکە سەردانێکی ئەمنی بێت و لە چوارچێوەی ئەو بەرەوپێشچوونە ئەمنییانەدا بێت کە لە سنووری هەرێمی کوردستان و عێراق روودەدەن.

بابەتی پێشتر

چای توێکڵی هەنار بخۆرەوە و رووبەڕووی ئەم نەخۆشییانە ببەرەوە

بابەتی دواتر

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: حکومەت یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share