ئەمڕۆ رۆژی بڕیارە یەکلاکەرەوەکانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات، لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا سێ پرسی چارەنووساز و گرنگ بوونیان هەیە، یەکێکیان پەیوەستە بە کورد و دانەیەک بە شیعە و ئەوەی دیکەش بە سونەوە.

دانیشتنەکەی ئەمڕۆ لەدوای ئەوە دێت، دوێنێ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی بە وەکالەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی یاسایی ئەنجومەنەکە بە سەرۆک و ئەندامان و بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبووەوە و رایسپاردن کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسە یاساییەکان و پێشکەشکردنی بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە بەمەبەستی خستنە دەنگدانییەوە.

جگە لە دەنگدان بە هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق، دەنگ لەسەر بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی رژێمی پێشوو دەدرێت کە پەیوەستە بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەری و گێڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەکانیان کە كورد و توركومانەكانن و دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەدرێت.

دانیشتنەکە بە دانیشتنێکی قورس و سەخت ناوی دەبرێت لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە بەهۆی ئەوەی هەریەک لەو پرسانە، جێگەی مشتومڕی زۆرە و دوو لایەنیی روون بەدیدەکرێت لەبارەیانەوە.

بە گوێرەی قسەی، بڕیار یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی “هیچ كام لەپێكهاتەكان متمانەی بە پێكهاتەكەی دیكە نییە، بۆیە لەكارنامەی دانیشتنەكەدا هەرسێ پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی مەجلیسی قیادە سەورە، هەمواری یاسای باری كەسێتی، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی، بەیەكەوە دانراون”.

ئەمڕۆ بۆ عێراق رۆژێکی گرنگ دەبێت، بەشێک لە بڕیارەکان بە خوێندنەوەی چاودێرانی سیاسیی، ئەگەر دەنگیان لەسەر بدرێت، وەک یاسای باری کەسێتی، کێشە بۆ پێگەی دیموکراسیی عێراق لەناو جیهاندا درووستدەکات و قسەو باسی زۆری لەبارەوە بوو لە رابردوودا.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوتی سپی بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پزیشکان: نیشانەکانی سەر روخسار رەنگە ئاماژە بن بۆ گرفتی تەندروستی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبوسی دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕتیدەكاتەوە، “وەزیری بەرگری باسی لەوەكردبێت عێراق توانای وەڵامدانەوەی توركیا نییە”. محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی…
Total
0
Share