حەلبوسی دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕتیدەكاتەوە، “وەزیری بەرگری باسی لەوەكردبێت عێراق توانای وەڵامدانەوەی توركیا نییە”.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ” لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیاكان وابڵاوكرایەوە كە گوایە وەزیری بەرگری وتوویەتی،”عێراق توانای وەڵامدانەوەی هێرشەکانی تورکیای نییە”، ئەوەش دوورە لە ڕاستییەوە و وەزیری بەرگری قسەی وای نەوتووە.

بە وتەی حەلبوسی، “فەرماندە سەربازییەکان و وەزیری بەرگری هەموو وردەکاریی ڕووداوەکان و ئەو پێداویستیانەی بۆ یەکە سەربازییەکان پێویستیانە خستویانەتە ڕوو، ئەوان چاوەڕێی بڕیاری سیاسی دەکەن”.

ڕۆژی چوارشەممە توركیا بۆردومانی ناوچەیەكی گەشتیاریی سنووری زاخۆی كرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیاری عەرەب كوژران و 23ی دیكەش برینداربوون ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە و لەبەشێك لە پارێزگاكان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: بەشێک لە داهاتی ناوخۆی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشیک لەداهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی ئەمساڵ خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق. وەزارەتی…
Total
0
Share