دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاند، لە کاتژمێر 9ی بەیانیی ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستیانپێکردووەتەوە.
باس لەوەش دەکات، “پێویستە فڕۆکەوانەکان و سەرنشینانی فڕۆکەکان هەمیشە لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکاندا لە پەیوەندیدا بن و گرنگییەکی تایبەت بەو پەیامانە بدەن کە پێیان دەگات”.
بەهۆی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک راگیران.