گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق راگیران

سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق تاوەکو کاتێکی نادیار راگیران.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکە تاوەکو کاتێکی نادیار راگیران.

وەزارەتەکە دەڵێت، بەهۆکاری پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشی سەر ئێران بەتایبەتی، گەشتەکان راگیراون لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان و فڕۆکەوانان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل، هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرشەکەی ئێران لە 1ی ئەم مانگەدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share