گوڕ و چەقی بوومەلەرزەکەی سلێمانی ئاشکراکرا

کەمێک بەر لە ئێستا، بوومەلەرزەیەک لە شاری سلێمانی و دەوروبەری هەستی پێکرا و بە گوێرەی دەستەی کەشناسیی عێراق گوڕی بوومەلەرزەکە 3.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

هاوکات، قوڵایی بوومەلەرزەکە 12 کیلۆمەتر بووە لە ژێر زەویدا و چەقی بوومەلەرزەکەش لە ناحیەی بەرزنجە بووە.

بە گوێرەی ناوەندەکانی چاودێریی بوومەلەرزەزانی، هەر ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی دیکە لە سەرپێلی زەوهاوی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە و گوڕی بوومەلەرزەکە 4.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

بوومەلەرزە رووداوێکی سرووشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە روودەدات، بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێک نین لەو ناوچانەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەن، کەمتر بەراورد بە وڵاتانی دیکە بوومەلەرزە تیایدا روودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە، بەڵام بڕیارە دروستەكەمان دا

سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پشوودرێژ و دانبەخۆداگرم بەرامبەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و دەشڵێت، بڕیاری گۆڕانکاریی ڕیشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی…
Total
0
Share