پیاوێک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی 150 ژن دەستگیرکرا

لە پارێزگای بەسرە، پیاوێک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی 150 ژن دەستگیرکرا، دانی بەوەدا ناوە کە بڕی 500 هەزار دینار تاوەکو ملیۆنێک دیناری لە هەر ژنێک وەرگرتووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەسرە توانییان کەسێک دەستگیربکەن کە بانگەشەی ئەوەیکردووە کەسێکی رۆحییە و بەو هۆیەوە چەند ژنێکی هەڵخەڵەتاندووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “مەفرەزەکانی دەزگاکە دوای ئەوەی سکاڵای چەند هاوڵاتییەکیان پێگەیشتووە دەستیان بە چاودێریی وردی ئەو کەسە کردووە و دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان و بەدەستهێنانی رەزامەندیی دادوەر، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی لە قەزای زوبێری سەر بە پارێزگای بەسرە و دەستگیریان کردووە”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو کەسەی کە تۆمەتبارە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە نەزانی و خۆشباوەڕیی ژنانی قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی دڵەڕاوکێیان لەلا دروستبکات، لە رووی دارایی و جەستەییەوە هەڵیخەڵەتاندوون کە بە کۆی گشتی 150 ژن بوون”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “تۆمەتبارەکە بڕی 500 هەزار دینار تاوەکو ملیۆنێک دیناری لە هەر ژنێک وەرگرتووە”.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا هاتووە، “ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پێشتر

داوای یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت

بابەتی دواتر

سەرچاوەی بەکتریاکەی ماکدۆناڵز ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share