سەرۆکی تایوان: دەستبەرداری یەک بست لە خاکی وڵاتەکەمان نابین

لای شینگ تی، سەرۆکی تایوان ئەمڕۆ هەینی دووپاتیکردەوە کە تایوان لە بەرگریکردن لە خاکەکەی پاشەکشە ناکات.

سەرۆکی وڵاتەکە راشیگەیاند، ئێمە دەستبەرداری هیچ بستێک لە خاکی تایوان – پینگو، کینمێن و ماتسۆ نابین کە هەر سێ دوورگەکە لەلایەن تایوانەوە بەڕێوەدەبرێن.

لە ماوەی رابردوودا، کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری چینی گەرووی تایوانی تێپەڕاند، بە یاوەری چەند یەکەیەکی هێرشبەری دەریایی، وەک بەشێک لە مانۆڕە سەربازییەکانی چین لە نزیک دوورگەکە.

بابەتی پێشتر

توێژەرانی ئیتاڵی تیڕوانینێکی باو لەبارەی وەرزشی رێکردنەوە رەتدەکەنەوە

بابەتی دواتر

ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share