توێژەرانی ئیتاڵی تیڕوانینێکی باو لەبارەی وەرزشی رێکردنەوە رەتدەکەنەوە

توێژەرانی توێژینەوەیەکی ئیتاڵی دەڵێن، رێکردنی ماوە کورت رەنگە لە رووی سوودەوە زۆر باشتر بێت لە رێکردنی ماوە درێژ بۆ سیستمی مێتابۆڵیزمی جەستە.

توێژەران باس لەوەدەکەن، رۆیشتن ماسولکەکانی قۆڵ و سنگ و پشت و سک و حەوز و قاچەکان دەجوڵێنێت،  بەبێ ئەوەی کەسەکە ماندوو بکات و وزەیەکی زۆری بوێت.

تیمی توێژەرانی ئیتاڵی ئەوەشیان خستووەتەڕوو، رێکردنی ماوەکورت و لە دۆخی جێگیردا، وزەی جەستە دەپارێزێت و کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە هەوڵدەدەن وزەی زیاتر بسوتێنن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم جۆرە وەرزشە کاریگەریی باشی هەیە لەسەر چارەسەرکردنی قەڵەوی و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی جەڵتەی مێشک.

روونیشیانکردووەتەوە، لە ئەنجامی توێژینەوەیان لەسەر 10 کەس کە پێنج ژن و پێنج پیاو بوون بەو ئەنجامە گەیشتوون، ئەوانەی لە پشوودابوون و دواتر بۆ چەند خولەکێکی کەم جووڵەیان کردووە بۆ چەند جارێک بەشێوەی دووبارەبووەوە، ئەنجامێکی زۆر باشیان بەدەستهێناوە لە چالاکبوونی مێتابۆڵیزمدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پڕبوونی بەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ڕاگەیاند بەهۆی زۆریی منداڵانی نەخۆشی داخڵکراو لە نەخۆشخانەکەدا، بەپێی وتەی…
Total
0
Share