ژمارەیەك هاوڵاتیی فەڕەنسی لە ترسیی ئینتەرنێتی 5G ئاگریان لە تاوەرێك بەردا

ڕۆژنامەیەكی فەڕەنسی ئاشكرایكردووە، ژمارەیەك لەو كەسانەی دژی ئینتەرنێتی 5Gن لە شارێكی ئەو وڵاتە تاوەرێكیان گڕ تێبەرداوە، بەهۆیەوە هێڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و مۆبایلی یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس بڕاوە.

ڕۆژنامەی لۆ فیگارۆی فەڕەنسی ئەمڕۆ شەممە 16ی كانونی دووەم بڵاویكردووەتەوە، “وەك دژایەتییەك بۆ نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت 5G، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ژمارەیەك هاوڵاتیی فەڕەنسی ئاگریان لە تاوەرێكی شاری لیمۆج بەرداوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی ئاگردانی ئەو تاوەرەوە، یەك ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتیی ئەو شارە سیگناڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و مۆبایل-یان نەما.

ڕۆژنامە فەڕەنسییەكە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “ئەو تاوەرەی ئاگری تێبەردراوە، بەرزییەكەی 250 مەتر بووە و بە تەواوی زیانی بەركەوتووە”.

لە جیهاندا بەشێكی هاوڵاتییان دژایەتیی ئەو جۆرە لە ئینتەرنێت دەكەن، بە هۆكاری زیان بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ و ژینگە دەیبینن.

بابەتی پێشتر

"گەورەترین تۆڕی بازرگانیی مادەی هۆشبەر لە بەغداد" دەستگیر كرا

بابەتی دواتر

فڕۆكەخانەیەكی ئەڵمانیا چۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوناك كۆشكی داونینگ-ی جێهێشت

ریشی سوناك دەست لەكاركێشانەوەی راگەیاند و بۆ دواهەمین جار وەك سەرۆك وەزیران، كۆشكی داونینگ-ی جێهێشت. ریشی سوناك، سەرۆكی…
Total
0
Share