فڕۆكەخانەیەكی ئەڵمانیا چۆڵكرا

پۆلیسی ئەڵمانیا چەند بەشێكی فڕۆكەخانەی فرانكفۆرت-ی داخست بەهۆی گومانكردن لە جانتایەكی كەلوپەلی جێهێڵدراو.

میدیاكان بڵاویانكردەوە بینای ژمارە (1)ی فڕۆكەخانەكە و وێستگەی میترۆی هەرێمایەتیی پەیوەندیدار پێوەی چۆڵكراوە، پاش ئەنجامدانی ڕێوشوێنێك لەلایەن پۆلیسی فڕۆكەخانە بە بەشداریی پۆلیسی ویلایەت و پۆلیسی فیدڕاڵی.

پۆلیسی فڕۆكەخانە لە تویتەر بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوە لە جانتایەكی كەلوپەلی جێهێڵدراو كراوە و دواتر دەركەوتووە بێ كێشەیە.

ڕۆژنامەی (فڕانكفۆرتەر ئەلجماینە تسایتونگ) بڵاویكردەوە، دەسەڵاتداران دوو كەسی گومانلێكراویان دەستگیركردووە و لە زاری سەرچاوەكانی پۆلیسیشەوە ئاشكرایكرد كە دوو كەسەكە لەنێو توندڕەوانی شارەكەدان.

ڕۆژنامەكە ڕوونیشیكردەوە، دوو كەسەكە جانتاكەیان خستووە بەر لەوەی دروشمی “ئەڵڵاهو ئەكبەر” بڵێنەوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك هاوڵاتیی فەڕەنسی لە ترسیی ئینتەرنێتی 5G ئاگریان لە تاوەرێك بەردا

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share