ئۆکرانیا هەنگاوێکی گرنگ بەرەو یەکێتیی ئەوروپا دەنێت

ڤلۆدیمێر زیلینسکی پرسیارنامەیەکی فەرمیی یەکێتیی ئەوروپای واژووکردووە و ڕایگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا وڵاتەکەی دەبێتە پاڵێوراو بۆ یەکێتیی ئەوروپا.

ڤلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پرسیارنامەیەکی فەرمیی یەکێتیی ئەوروپای واژووکردووە و ڕادەستی نێردراوی یەکێتییەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا وڵاتەکەی دەکاتە پاڵێوراو بۆ چوونەناو یەکێتیی ئەوروپاوە.

پێشتر ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنەکە لە میانی سەردانێکیدا بۆ کیێڤ، پرسیارنامەکەی ڕادەستی زیلینسکی کردبوو، هەروەها بەڵینیشیدابوو زووتر دەست بە هەوڵدان بکرێت تاکو پاش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕوسیا، ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپادا.

زیلینسکی لە کۆبوونەوەیەکدا پرسیارنامە تەواوکراوەکەی داوەتە نێردراوی یەکێتیی ئەوروپا لە ئۆکرانیا و ڕایگەیاندووە، “بڕوایەکی بەهێزمان هەیە ئەم ڕێوشوێنە (بوونی ئۆکرانیا بە پاڵێوراو) لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕوودەدات و بۆ میللەتەکەمان ئەرێنی دەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو باجەی لەڕێی سەربەخۆیی و دیموکراسیدا داویەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی ئەكسیسۆس: ئیسڕائیل شوێنی یۆرانیۆنە پیتێندراوەكانی ئێران دەزانێت

چەند بەرپرسێكی باڵای ئیسڕائیل رایانگەیاندووە، وڵاتەكەیان شوێنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی ئێران دەزانێت كە تـ.ـاران لە جیهانی دابڕاندوون. ماڵپەڕی…
Total
0
Share