توێژینەوەیەک: ئەوانەی دوای 12ی شەو بە ئاگایی دەمێننەوە هەستی نەرێنییان زیاددەکات

توێژینەوەیەکی نوێ، مەترسییەکانی نەخەوتن و مانەوە بە ئاگایی لەدوای نیوەی شەو ئاشکرادەکات و دەڵێت، لەم رەفتارە دووربکەونەوە.

ئەو توێژەرانەی توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە، لەسەر ئەو بابەتە کۆکن کە  ئەو کەسانەی مانەوە بە ئاگایی لەدوای ئەو کاتە هەڵدەبژێرن، هەستی نەرێنییان زیاترە لە هەستە ئەرێنییەکان و ئارەزووی چێژ وەرگرتنیان زیاددەکات بۆ خووە خراپەکانی وەک خواردنی ژەمێکی پڕ کاربۆهایدرایت.

ئەلیزابێس کلێرمان، پسپۆڕی دەمار لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت، “ملیۆنان کەس هەن لە نیوەی شەودا لە خەو خەبەریان دەبێتەوە، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە تا رادەیەک دەکرێت مێشکیان بە باشی کارەکانی ئەنجام نەدات،  وەک ئەوەی لە رۆژدا دەیکات”.

زانایان مەترسییەکانی تووشبوون بە خەمۆکی و دوودڵی و رارایی و تەنهایی بە نەخەوتنی درووستەوە دەبەستنەوە، کە دەکرێت مرۆڤ بگەیەنێتە بڕیاری زۆر مەترسیدار لەبارەی ژیانی خۆیەوە کە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو سێ هێندەی کاتەکانی رۆژە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
Total
0
Share